زێلێنیسکی: هێزەکانمان بەرگری لە ئۆکرانیا دەکەن نایانەوێت خاکی ڕوسیا داگیر بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدمیمیر زێلێنیسکی، ئەمڕۆ سێ شەممە هۆشداری لە بارەی ڕوودانی جەنگی جیهانی سێهەمەوە دەدات.

زێلێنسکی وتی، ئەو شەڕەی لە ئێستادا لە خاکی ئۆکرانیا دەکرێت، تا ئێستا نە گوێزراوەتەوە بۆ خاکی ڕوسیا، هەروەها سوپای ئۆکرانیا دژی خاکی ڕوسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام نادات.

ڕوونیشی کردەوە، هێزەکانی ئۆکرانیا بەرگری لە خاکی ئۆکرانیا دەکەن هیچ هیوایەک ناخوازن بۆ داگیرکردنی خاکی ڕوسیا.

جەختی لەوەش کردەوە، کییڤ هیچ ترسێکی لە بوونی سەربازەکانی ڕوسیا لە مۆڵدۆڤا نیە، هەروەها ڕوونی کردەوە کە جوداخوازەکانی مۆڵدۆڤا مەشق پێنەکراون، لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئۆکرانیا دەترسن.

زێلێنیسکی ئاماژەی بەوەشدا، وێنەی مانگە دەستکردەکان ئەوە نیشان دەدەن کە کەشتیە ڕوسیەکان گەمارۆی بەندەرەکانی ئۆکرانیایان داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا