پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كۆمەڵگەی دووگرێ لە قەزای شەنگال، نزیكەی 200 خێزانی ئەو كۆمەڵگەیە ئاوارە دەبن و لە كەمپی چەم مشكۆ شوێنیان بۆ ئامادە دەكرێت.
پیر دەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، “ژمارەی ئەو خێزانانە بە تەواوی نازانین، چونكە لە رێگەدان، بەڵام نزیكەی 200 خێزان دەبن، ئەگەری هەیە لەو ژمارەیەش زیاتر بن.
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك وتیشی: ئەو خێزانانە لە رێگەدان بەرەو پارێزگای دهۆك و لە كەمپی چەم مشكۆی نزیك زاخۆ شوێنیان بۆ دابین دەكرێت.
شەوی رابردوو گرژی و ئاڵۆزیی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی یەبەشە و ئاسایشی ئێزدخان لە سنووری شەنگال سەریهەڵداوە و رووبەڕووبوونەوەی چەكداریی لێكەوتووەتەوە.