ئەمریکا ئیدانەی مووشەکبارانکردنی قەزای خەبات دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئیدانەی هێرشە مووشەکیەکەی قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێری کرد.

ڕۆژی دووشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو دەکات کە بووەهۆی زیان گەیاندن بە پاڵاوتگەی نەوتی هەرێمی کوردستان”.

وتیشی، “ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر عێراق لەناویشیاندا ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەر کەرتی وزە، هێرشە بۆسەر سەروەری عێراق و زیان بە هاوڵاتییانی عێراق دەگەیەنێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەمریکا لەپاڵ گەلی عێراق دەوەستێت و بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانی بۆ گرەنتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دەوڵەتی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا