پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیوای سێی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن لەسەر کوژرانی ئەندامانی خێزانێک لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند، “تۆمەتباری ڕووداوەکەی چەمچەماڵ نزیکەی دوو مانگە هەڵاتووە”.
ئەمڕۆ 2ی ئایاری 2022 لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی سەربە قەزای چەمچەماڵ، کەسێک هەڵیکوتایەسەر ماڵی باوکی خێزانەکەی و لە ڕووداوەکەدا پێنج ئەندامی خێزانەکەی بە گولـلە کوژران، کە ئەوانیش هاوسەری تاوانبارەکە و خوشک و برا و برازایەکی هاوسەرەکەی بوون.
لەوبارەیەوە لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئه‌وپه‌ڕی دڵته‌نگی و خه‌مباریمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانەوادەی قوربانییه‌كانی ئەمڕۆی ناحیه‌ی شۆڕش ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین ئارامی به‌دڵ و ده‌رونی كه‌س و كار و هه‌مووان بدات، به‌ر له هه‌ر كه‌س و هه‌ر لایه‌نێك، ئه‌م كاره‌ساته ئازاری به ئێمه گه‌یاند، چونكه ئێمه هێزی پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستانین”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەم ڕوونكردنه‌وه و ئه‌م به‌ڵگه‌یه، بۆ به‌رچاو ڕوونی هه‌مووان بڵاودەكه‌ینه‌وه، چونكه وه‌ك ده‌بینین كه‌سانێك خه‌ریكی تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ن به فه‌رمانده‌ی لیوامان”.
دەشڵێت، “وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه (تۆمه‌تبار: نه‌قیب حسین ئەحمەد ساڵح) به‌پێی ماددەی 5 لە یاسای سزادانی ھێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەنجوومەنی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكھێنراوە لە بەشی یاسای لیوامان لەبەرئەوەی ناوبراو لە بەرواری 25ی ئاداری 2022 چووەتە ڕیزی ھەڵاتوانەوە و ئێمه وه‌ك ئه‌ركی یاسایی خۆمان، به‌ڕێزان له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن/ فه‌رمانگه‌ی یاساییمان ئاگاداركردۆته‌وه، كه ئه‌م تۆمه‌تباره شوێنی ئه‌ركه‌كه‌ی جێهێشتووه و ئاماده نییه خۆی ڕاده‌ست بكات و تكایه بفه‌رموون به رێككاری یاسایی له دژی تۆمه‌تبار”.