پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەموو هێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە بە زووترین کات بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ، بەهەر شێوەیەک بێت، دەستگیر بکەن”.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی کوژرانی خێزانەکەی چەمچەماڵ هاتە دەنگ و وتی، “نەک تەنها بکوژەکە، بەڵکو جەختیش دەکەمەوە هەر کەس و لایەنێک لەهەر پلە و پایەیەکدا بێت داڵدە و هاوکاری تۆمەتبار بدات وەک بەشداریکردن لەو تاوانە قێزەونە حیسابیان بۆ دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “زۆر بە داخەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بەهەواڵێکی وا قێزەون و دڕندانە رۆژ دەکەینەوە. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو دانیشتوانی چەمچەماڵ و بە تایبەتیش کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەکەم”.