پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ، کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لە ماڵێک کرد و بەهۆیەوە چوار ئەندامی خێزانێک کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
لەوبارەیەوە شەریف ڕەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ چوار کەس بە دەستڕێژی گولـلە کوژراون و ژنێکی تەمەن 68 ساڵیش بریندارە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، “ئەوانەی کوژراون برایەک و دوو خوشکن و یەکێکیشیان تەمەنی 14 ساڵە کە پێدەچێت خوشکەزایان بێت”.