پۆڵەتیک پرێس
هەنگوینی سروشتی سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە و لە بەشێکی زۆری شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لە زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی هەنگویندا دەکەن.
ئەگەر هەنگوین بەڕێژەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت سوودی زۆرە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانیدا کاریگەری لاوەکی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددانەکان، نەخۆشیەکانی پوک و چەوری سەر جگەر.
هەروەها ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە پێویستە زۆر بەئاگادارییەوە هەنگوین بەکاربهێنن تا بزانن کاریگەری لەسەر هەستیارییەکەیان دەبێت یاخود نا، کەسانی توشبوو بە شەکرەش بەهەمان شێوە دەبێت بە ئاگاداری و لەژێر ڕێنمایی پزیشک بەکاریبهێنن.