رۆژهەڵاتی كوردستان.. كۆڵبەرێك كوژرا و پێنجی دیكە برینداربوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ناوچە سنورییەكانی پاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەرێك كوژرا و پێنجی دیكەش برینداربوون.

بەهۆی تەقەی هێزەكانی پاسەوانی سنوری ئێران، كۆڵبەرێك لە ناوچە سنوورییەكانی شاری پاوە كوژرا و( پێنج)ی كۆڵبەری دیكەش برینداربوون، هاوكات ئەو كۆڵبەرانە لە ناوچە سنوورییەكانی ناوچەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە تەقەیان لێكراوە.

بە پێی راپۆرتێكی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ، لە ماوەی سێ هەفتەدا 29 كۆڵبەر لە ناوچە سنورییەكانی كرماشان برینداربوون و كۆڵبەرێكیش كوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا