هواوی بەرهەمێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی مۆبایلێکی نوێی نوشتاوە بە پێشکەوتووترین تایبەتمەندی بەرهەم دەهێنێت و ڕکابەری ئامێرەکانی سامسۆنگی پێدەکات.

مۆبایلی مەیت ئێکس ئێس توو توانای نوشتانەوەی هەیە، دووریەکەی(156.5/139.3/5.4) ملیمە، کێشەکەی 255 گرامە، شاشەی دەرەوی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 7.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی2480/220 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 424 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(8+13+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 10.7 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس توو کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دوو پاتری بەدیقەی 4600 و 4800 میلی ئەمپێر هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا