پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای زێت تی ئی خۆی ئامادەدەکات نوێترین مۆبایلی بە باشترین تایبەتمەندی لەمساڵدا بخاتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.
مۆبایلی زێت تی ئی ئەکسۆن40 ئاڵترا لە ئەلەمنیۆم و پلاستیکی بەهێز دروستکراوە، دووریەکەی(172.1/77.9/8) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.92 ئینج و دیقەی پیشاندانی2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 388 مۆمە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+64+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.