یەکێتی سێ پێشنیاز بۆ باشکردنی دۆخی موچە دەداتە پارتی

 پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ پێشنیاز لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەداتە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لە پێشنیازەکانمان ئەوەیە کە تەواوی مووچە لە داهاتی نەوت بدرێت”.

عیزەت سابیر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ پێشنیاز لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەداتە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لە پێشنیازەکانمان ئەوەیە کە تەواوی مووچە لە داهاتی نەوت بدرێت، ئەوەی لە دوای مووچە دەمێنێتەوە ئینجا بۆ پڕۆژەکان و خەرجییەکانی دیکە بێت”.

پێشنیازی دووەم، بە وتەی عیزەت سابیر ئەوەیە کە 43%ـی داهاتی نەوت، 43%ـی ئەو پارەیەی بەغدا دەینرێت و 43%ـی کۆی داهاتی هەموو هەرێمی کوردستان دوای کۆکردنەوەی، بدرێتە سلێمانی بۆ مووچە و پڕۆژەکان، ئەو کاتە سلێمانی کۆی داهاتی ناوخۆ دەخاتە نێو گەنجینەی حکومەتەوە.

د. عیزەت سابیر سەبارەت بە پێشنیازی سێیەمی حیزبەکەی وتی، 50%ـی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مووچە خەرجبکرێت و 50%ـی دیکەی بۆ پڕۆژەکان و خەرجی دەرمان و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوورەکە خەرجبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا