گرانبەهاترین جۆری مانگۆ لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

مانگۆی میازاکی یەکێکە لە گرانبەهاترین جۆری مانگۆ لەجیهاندا، لە ژاپۆن دەچێنرێت و ساڵی ڕابردوو نرخی کیلۆیەک لێی لە بازاڕە نێودەوڵەتیەکاندا نزیکەی 65 هەزار جونیەی میسری بوو.

میازاکی بەناوی “Taiyo-no-Tomago”یان “Eggs of Sunshine”ناسراوە، ئەم جۆرە مانگۆیە ڕەنگەکەی زەرد یان سەوز نییە، کاتێک پێدەگات ڕەنگێکی سووری هەیە و شێوەی لە هێلکەی دایناسۆر دەچێت، کێشەکەی 350 گرام دەبێت و ڕێژەی %15 یان زیاتری لە شەکر پێکهاتووە.

شاهد.. كلاب وكاميرات مراقبة وقوات خاصة لحراسة شجرتي مانجو

ژاپۆن گەورەترین شوێنی بەرهەمهێنانی مانگۆی میازاکیە، بەشێوەیەکی گشتی ئەو جۆرە مانگۆیە لەشاری میازاکی لەناوچەی کیوشوی ژاپۆن دەچێنرێت، چاندنی ئەم جۆرە مانگۆیە سەرەتا لە ساڵانی 70 و 80کانی سەدەی ڕابردوەوە بووە، ئەو شوێنەی ئەم مانگۆیەی لێدەچێنرێت لەڕووی ئاوو هەواوە گونجاو و لەبارە، کەش و هەوایەکەی گەرمی هەیە و تیشکی خۆریشی بۆماوەیەکی درێژ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بارانی باشی لێدەبارێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا