پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک خۆبەخشانی تەندروستی سلێمانی لە خۆپیشاندان بەردەوامن.
ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی خۆبەخشانی تەندروستی سلێمانی بەردەوامی هەیە، هۆکاری خۆپیشاندانەکەشیان بەوتەی خۆیان “دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە هەولێر و دهۆک بەنهێنی دامەزراندن کراوە، بەڵام لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی ئەو دەوروبەرە دامەزراندن نییە و جیاکاری کراوە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتریش ئەو خۆبەخشانە بەمەبەستی داواکاری دامەزراندن خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.