پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

نامەوێ و نەمدەویست شت بڵێم لە كۆی تەنگژەو دردۆنگی و بەریەككەوتنە راستەوخۆو ناراستەوخۆكان!
هەلبەت لە دۆخێكی ئاوا پڕ لە هەڵچوون و بەرزی ونزمی گەرەكیەتی دان بەخۆداگرتن و ئارامی بۆ هەموو ئەوانەی كە نووكە قەڵەمێكیان لە بزاوتە و كەم و زۆر كاریگەریان هەیە.

من بەوپەری شانازیەوە ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانم و 22 ساڵە لە كار و ئەركم تەنانەت لە پۆستەكانی كارگریشم هەر لە میدیاو راگەیاندن كارم كردووە! هەرگیز رووبەرووی یەك رەخنەی ئەوانی دی نەهاتووم كە پیشەكەم بەكار هێنابێت و هەرچی دەزگاودامەزراوەیمیدیاییش هەن شایەتیڤراست و دروستی ئەم دێرانەی منن كە داكۆكیم كردووە لە ماف و ئازادیەكانیان سەبارەت بە شێواندن وكاری دوور لە بنەماكانی دنیای میدیاو راگەیاندن.
ئەمرۆ یادو ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەری كوردیە.

یاد و رۆژێكە دەبووا لەم تەوقیتە خۆمان داماڵین لە پابەندی بووم بە حزب و كۆیلایەتی كوێرانە بە نەفەسی قووڵكردنەوەی برینە كان و هەڵدانەوەی قەتماخەكان و خوێ كردن بەسەر كۆی برینە كەڵەكە بووەكان!
ئێمە لە ووڵاتێك و هەرێم و ناوچەیەك دەژین بە بێ ویست و حەزی هیچمان ( پێمان خۆش یا ناخۆش) هەبووەو هەیەو واش دروست بووە و بەردەوامە پشك و بەشی زلهێزو هەرێمایەتی رۆڵی هەیە!

بەرژەوەندی ئەوان و هەمووانی دیكە تەحەكوم بەسەر كۆی هاوكێشەكان دەكا.

واز لەوەش بێنن!

بەعزێ براو برادەرو كادرو خەڵكی پارتی هەن قسە لەسەر كۆی رووداوو پێشهات و ئوڵۆزی و گۆرانكاری و تەنانەت ( كەش و هەوا) ش دەكەن!

لە دەیان نووسین و ووتارم دێرێكی خۆمم لە بیرە كە هەمیشە جەختم لەسەر یەك شت كردۆتەوە كە ووتوومە (كار لێگەرێن بۆ خاوەنكار)

بێگومان نەك بۆ هەموو خاوەن كارێك!

كاك جەلال پەرێشان لەم چەند دێرە بە پەلە پرۆزێیەت دەمەوێ بەیەك دوو خاڵ بیرت خەمەوە كە
1_ پەیامەكەی جەنابی كاك بافڵ تاڵەبانی باشترین و جوانترین و راستگۆترین پەیامە، وە بە ئەمانەتەوە نەیتوانیووە چاو بپۆشێت لەمەی كە دەگوزەرێ لەم هەرێمەی كە تروسكای رووناكی تێدا بەدی ناكرێ بۆ ئازادی رادەربڕین و مومارەسەی سەرەتایی ترین لەو مافە رێپێدراوانە.

2_  كەمێك بای ئەوە لە سیناریۆو خۆ نواندنەكانی تۆو هاوپیشەكانت تێدەگەین كە شانۆو نواندنی وا قێزەون لە سنووری تەنها هاورێ حزبیەكانیشت بڕ ناكا! بۆیە لە جیاتی دانیشە كەریم باشتر وایە پێت بڵێین دانیشە( جەلال)

3_ بفەرموو خۆم و خۆت لێژنەیەكی باڵای رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیتری دەرەوی ئەم هەرێمە بانگهێش دەكەین و بێ لایەنانە بابێن و ببین بەچاوی خۆیان و راپۆرتی بێ خەلو خەوش و دوور (لە كڕین) بكەن و دروست بكەن
جا دەیزانی كە زۆنەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و براكەی لە كوێیەو زۆنی ئەوانی تر لە كوێیە؟
باقی وسلام

فەرهەنگ تاهیر گۆمەشینی

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک