هەڵۆ پێنجوێنی: با پارتی بڕوات و دەسەڵات جێبهێڵێت بۆ گەل

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەبارەت بە هەواڵێک کە لە ژمارەیەک سایت و میدیای سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە بە ناوی هەڵۆ پێنجوێنی ،لە ڕونکردنەوەیەکدا ناوبراو بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، :سەرلەبەری ئەو قسانەی کە بە ناوی ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە لە میدیا سێبەرەکانی پارتی درۆیە و هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە”.

هەڵۆ پێنجوێنی ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانج لەم کارانەی کە ئێستا پارتی دەستیداوەتێ ئەوەیە کە شکستە یەک لەدوای یەکەکانی خۆی لە پڕۆسەی سیاسی و حوکمڕانی پێپەردەپۆش بکات و سەرنجی هاوڵاتیان لەسەر ئەو قەیرانانە لاببات کە پارتی هۆکاری دروستبوونیانە”.

وتیشی، “پارتی دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە هێلکەبارانکردنی مەسرور بارزانی و لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆناو خاکی هەرێم بیری خەڵک بباتەوە”.

لە ڕوونکردنەوەکەیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس هەڵۆ پێنجوێنی ئەوەشی خستەڕوو، “با میدیاکانی پارتی بڕۆن ڕووماڵی سەفەری هێلکەی سەرۆکی حکومەت و بۆردومانەکانی تورک و هاوپەیمانی حزبەکەیان لەگەڵ دوژمنانی کورد بکەن”.

لە کۆتاییدا باسی لەوەشکرد، “باشترە پارتی بڕوات و دەسەڵات جێبهێڵێت بۆ گەل، چونکە سێ چارەکە سەدەیە ئەو حزبە جگە لە ماڵویرانکردن و تاڵانکردن و ڕاکردن هیچ دەستکەوتێکی تری بۆ گەل و نیشتمان و دۆزی کورد نەبووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا