داوای ڕونکردنەوە لەهەڤاڵ ئەبوبەکر دەکرێت سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ هیندستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر سەردانەکەی بۆ هندستان هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بانگهێشت دەکات.

لە نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، “سەبارەت بە سەردانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هندستان لەناو ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئێستا نازانرێت ئامانجی ئەم سەردانە گەشتێکی ئاسایی بووە یاخود سەردانێکی فەرمی”.

باس لەوەشکراوە، “بەپێی ئەو پۆستانە بێت كە پارێزگار لە سۆشیال میدیا بڵاویكردونەتەوە، بەشێكی زۆری سەردانەكەی تەنیا وێنەگرتن‌و گرنگیدان بووە بە كلتورو كەلەپوری هیندستان، ئەمە لەكاتێكدایە پارێزگای سلێمانی غەرقی چەندین قەیران بووە‌و بەهۆی خراپی سیستمی دابەشكردنی موچەوە خانەنشینان دەمرن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بۆیە لە سۆنگەی ئەو خەمخۆری و بەرپرسیارێتییەی کە لەسەر شانماندایە، بە پێویستی دەزانین بەپێی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2009 یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان لەڕێگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بە نوسراو داوای ناردنی ڕونکردنەوە لە پارێزگار بکرێت لەسەر ئەجێندای سەردانەکەی و ئەو دەستکەوت و بەرهەمانەی کە بەدەستی هێناوە بۆ شاری سلێمانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا