کوڕێک نازناوی ئەنشتاینی بچووک بەدەستدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کوڕێکی تەمەن 13 ساڵ بۆ پڕۆگرامی دکتۆرا لە فیزیا لە زانکۆی مینیسوتای ئەمریکا پەسەندکرا، ئەمەش دوای ئەوەی بەکالۆریۆسی لە زانستی فیزیا و بیرکاری بەدەستهێنا.

دایک و باوکی ئیلیۆت تانەر کە زۆربەیان بە “ئەنیشتاینی بچووک” وەسفی دەکەن، دوای وەرگرتنی کوڕەکەیان لە زانکۆی مینیسوتا هەوڵ دەدەن 20 هەزار دۆلار بۆ تەواوکردنی خوێندنی کوڕەکەیان دابین بکەن، بەپێی قسەی دایکی ئیلیۆت کوڕەکەیان لە تەمەنی سێ ساڵیەوە بەهرە و تواناکانی بۆ زانست دەرکەوتووە، زۆر بە ئاسانی فێری خوێندنەوە و ژمارەکان بووە.

أينشتاين الصغير" يستعد لدراسة الدكتوراه في سن الـ13 - Jadidouna News -  جديدنا نيوز

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی ئیلیۆت دەڵێت:” خۆشەویستی و حەزێکی زۆرم بۆ فیزیا هەیە و پەسەندترین زانستە لای من، هەروەها خوێندکارانی زانکۆش فێردەکەم،” میشیل ئەوەی ڕوونکردەوە کوڕەکەیان پڕۆگرامی خوێندنی دواناوەندی لەماوی دوو ساڵدا لەماڵەوە تەواوکردووە و لە تەمەنی نۆ ساڵیدا وانەکانی زانکۆی وەرگرتووە، جەختی لەوەشکردووە هەرچەندە لەچاو منداڵانی هاوتەمەنی خۆی زووتر گەورەبوو، بەڵام لەچاوی مندا هەر منداڵە، هیوای بۆ دەخوازم خوێندنەکەی بە باشترین شێوە تەواو بکات و بەرزترین بڕوانامە بەدەستبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا