سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی ئێم13 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕەوە و لەڕووی تایبەتمەندی و نرخەوە ڕکابەری مۆبایلەکانی فایف جی پێدەکات.

مۆبایلی گالاکسی ئێم13 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(165/75.8/9.7) ملیمە، کێشەکەی 223 گرامە، قەبارەی شاشەکەی 6.55 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 275 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن732 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ618ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+5+8+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 175 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا