بەرپرسێکی ڕوسیا: ئامانجمان کۆنتڕۆڵکردنی ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سەربازی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئامانجەکانی مۆسکۆ لە هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا تەنیا لە کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمی دۆنباسدا کورتنابێتەوە، بەڵکو بەرەو باشووریش درێژەدەکێشێت.

ژەنەڕاڵ روستام مینیکاییڤ، بەرپرسی سەربازیی ڕوسی بە میدیای ڕوسیای ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە، ئامانجی سوپای ڕوسیا بووە دەست بەسەر دۆنباس و باشووری ئۆکرانیادا بگرێت.

ئەو قسانەی روستام مینیکاییڤ لەکاتێکدایە، پێشتر ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی شاری ماریۆپۆل لە باشووری ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵبکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا