خولەكانی تۆپی پێی عێراق دەست پێ‌ دەكەنەوە

یۆڵەتیك: سپۆڕت

دەستەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە ڕەسمی کاتی دەستپێکردنی خولی نایابی عێراقی راگەیاند.

بە ڕەسمی دەستەی کاتی بۆ بەرێوە بردنی کارەکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا رۆژی (٢٥-١٠-٢٠٢٠) خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی بۆ وەرزی (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەست پێ‌ بكاتەوە.

دیمەنێك لە خولی نایابی ساڵانی ڕابردوو

خولەکە بە شێوازی 2 قۆناغ ئەنجام دەدرێت و 2 یانە بۆ خولی پلە یەکی عێراق دادەبەزێت و یانەی خاوەن پلەی (١٨) یاری لەگەڵ یانەی خاوەن پلەی سێیەمی خولی پلە یەکی عێراق دەکات بە مەبەستی دیاری کردنی ئەو یانەیە کە لە وەرزی (٢٠٢١ -٢٠٢٢) یاری دەکات خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی خولی پلە یەکیش راستەوخۆ بۆ خولی پلە نایاب سەردەکەوێت.

لە لایەكی ترەوە یارییەکانی خولی لاوان لە ھەمان کاتی خولی نایاب ئەنجام دەدەرێت بە شێوازی خول بۆ یەک قۆناغ و یارییەکانیش پێش یارییەکانی تیپی یەکەمی یانەكان بەڕێوە دەچن.

بریاریشە رۆژانی (٢٩) و (٣٠) ی ئەم مانگە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق تیر و پشکی خولی نایاب و جامی عێراق رابکێشرێت.

لە لایەکی ترەوە وا بریارە رۆژی (١-١١-٢٠٢٠) یارییەکانی پاڵاوتن لە پارێزگاکان بۆ یانەکانی بەشدار بوو لە خولی پلە یەکی عێراق ئەنجام بدرێت پاشان لە رۆژی (٣٠-١-٢٠٢١) یارییەکانی پاڵاوتن بۆ ناوچەکان ئەنجام دەدرێت.

پاسەوانانی قەڵای هەولێر

لە رۆژی (٢٤-٣-٢٠٢١) یارییەکانی خولی گشتی پلە یەکی عێراق ئەنجام دەدرێت و یانەکان بە سەر 2کۆمەڵە دابەش دەکرێت لە ھەر کۆمەڵەیەک خاوەن پلەی یەکەم راستەوخۆ بۆ خولی نایاب سەر دەکەوێت و ھەردوو یانەی خاوەن پلەی دووەمی ھەردوو کۆمەڵە لەگەڵ یەک یاری دەکەن و براوەی ئەم یارییە لەگەڵ خاوەن پلەی (١٨) خولی نایابی عێراق یاری دەکات لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا براوەشیان بێگومان بەشداری خولی نایابی ساڵی دواتر دەكات و دۆڕاویش بەشداری یارییەكانی خولی پلە یەك دەكات.

جێی بیرهێنانەوەیە بە هۆی كێشەكانی نێو یەكێتی تۆپی پێی عێراق كە بە هۆی گەندەڵی و كاری ناوەرزشییەوە سەرۆك و تەواوی دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتییەكە ناچار كران دەست لە كار بهێشنەوە هەروەك بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا خولی پار ساڵ بە كۆتا هات ئەمساڵ زۆرێك لە یانەكان چاوەڕوانی ئەم كۆبوونەوەیە بوون تا بزانن دۆخەكە چۆن دەبێت و بە چی دەگات، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بڕیاری لێ‌ درا دڵنیاییە بۆ هەموو لایەك كە دەتوانن بەشداری خولەكان بكەنەوە.

هەروەك یەكێتی تۆپی پێی سلێمانیش داوای لە یانەكانی سنوری شاری سلێمانی كردووە كە سبەی یەك شەممە لە بارەگای یەكێتییەكە ئامادە بن لە بینای لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆ قسە كردن لە سەر شێواز و میكانیزمی بەشداری كردنی یانەكان لە پاڵاوتنی خولی پلە یەكدا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا