پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە..
ئەمڕۆ سێ شەممە 19ی نیسان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت، هاوکات بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتەش کۆبێتەوە.
دوێنێ دووشەممە 18ی نیسان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.