پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئی32بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕەوە.
مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئی32 کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(48+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.