ئەحمەدی حاجی ڕەشید: هەوڵەکان بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستوویی عێراق ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، چۆنیەتی شکاندنی ئەو چەقبەستە سیاسیە بوو کە لەئێستادا لەپرۆسەی سیاسیدا هەیە ، وادەردەکەوێت کۆمەڵێک دەستپێشەخەری دەبێت لەم ڕۆوە بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستویە ، هەندێک لەو هەوڵانە بەدروست کردنی درز لە نێو جەستەی هاوپەیمانی سێقۆڵیدا هاتونەتە ئاراوە.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوەدا، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشاندێک لەبغدادین و کۆمەڵێک دیداری تایبەت و گشتیمان ئەنجام داوە لەگەڵ زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق و زۆرێک لەبابەتی کۆبونەوەکان پێکهێنانی حکومەت و چۆنیەتی شکاندنی ئەو چەقبەستە سیاسیە بوو کە لەئێستادا لەپرۆسەی سیاسیدا هەیە.
ڕوونیشی کردەوە وادەردەکەوێت کۆمەڵێک دەستپێشەخەری دەبێت لەئەمڕۆوە بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستویە ، هەندێک لەو هەوڵانە بەدروست کردنی درز لە نێو جەستەی هاوپەیمانی سێقۆڵیدا هاتونەتە ئاراوە و هەوڵی تریش هەیە کە لەئەنجامی لێکگەشتنی هەردوو فراکسیۆنی سەدریەکان و بەرەی هاماهەنگیەوە هاتونەتە ئاراوە.
وتیشی بەبڕوای ئێمە ، هەرهەوڵێک لەئەنجامی دروست کردنی درز لەنێو جەستەی هاوپەیمانی سێ قۆڵیدا بێتە ئاراوە دۆخەکە ئاڵۆز تر دەکات و پێکهاتەی کوردی زیانی گەورەی بەردەکەوێت ، خۆئەگەر هەوڵەکانی نزیکبونەوەی بەرەی سەدرو چوار چێوەی هەماهەنگی ببێتە ڕێگە چارە ڕەنگە بۆ هەموان باشتر بێت ، لەئەمڕۆ وە گۆڕانکاریەکان و هەوڵەکان ڕووناکی دەبینن پاش ئەوە لەچەند ڕۆژی رابردوودا لە تونێلە تاریکەکاندا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا