پرسەكە ئاڵا هەڵدان و هەڵنەدان نییە

ئاڵا هەڵدان یان هەڵنەدان لە دانیشتنی ئەردۆغان و بارزانیدا پرسەكە نییە. ئەوەی پرسە و مەترسییە و لە رابردوو و ئێستا و داهاتوش، بوونی هەرێمی كوردستانە بە قوبرسێكی دیكە، بەشداربوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە شەڕی توركیا دژ بە كورد لە توركیا، كۆنتراكتێكی دیكەی پەنجا ساڵیی دیكەی نەوت و گازە، بوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە ململانێیەكی هەرێمیی كە لە توانای حكومەتی ئێمەدا نییە.

بە نەوتی هەرێمی كوردستان ماڵی بارزانی خزمەتی شەڕی توركیا دژی كورد دەكەن، خزمەتی ئەردۆغان دەكەن تا حزبەكەی و بنەماڵەكەی لەڕوی ئابوورییەوە بەهێز بمێنن كە خۆیی و حیزبەكەی و بنەماڵەكەی بونەتە بەڵا بەسەر توركیاوە.

لە كاتێكدا ئێمە خەڵكمان بە پرسێكی سیمبولییەوە مەژغوڵ دەكەین، ماڵی بارزانی حكومەتی هەرێم و سەرچاوە سروشتییەكان دەخەنە خزمەتی تاغوتێكی ناوچەكە بۆ پاراستنی هەیمەنەی خۆیان بەسەر نەوت و گاز و حوكمڕانیی كوردستاندا.

مەسرور بارزانی حەزدەكات پرسی ئاڵا وا گەورە بكرێ تا لە جاری داهاتوودا ئەوەی خۆی جورئەت ناكا داوای بكات، توركیا هەست بە نیگەرانیی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات. توركیا كاتێك دەیەوێت ئامانجەكانی بەدەستبێنێت، ماڵی بارزانی لەو ئیحراجییە دەپارێزن. هێزە سیاسییەكانی كوردستان و میدیاكانیشیان، پێویست ناكات باسی هەڵدان و هەڵنەدانی ئاڵا بكەن، ئەوان بەشداری حكومەتێكن، یان ئەو مەترسییانە رابگرن و باسیان بكەن، یان بەشێكن لە ئاجێندای ماڵی بارزانی.

كەمال چۆمانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا