شیاومی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی پۆکۆ سی40 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕەوە.

مۆبایلی شیاومی پۆکۆ سی40 کێشەکەی 203 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی1650/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6225 سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ، چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا