پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سەربە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرایکرد، لە حاڵەتی پەسەندکردنی بودجەی 2022 نزیکەی پێنج هەزار پزیشکی ڤێتێرنەری دادەمەزرێن.
لەوبارەیەوە تامر حەبیب بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری ڕایگەیاند، “بە هەوڵی وەزارەتی کشتوکاڵ و هەمواری دووەمی یاسای پلەبەندی پزیشکی ڤێتێرنەری ژمارە 136ی ساڵی 1980، بڕیاردرا لەسەر دامەزراندنی نزیکەی پێنج هەزار پزیشکی ڤێتێرنەری لە چوارچێوەی بودجەی 2022.
وتیشی، زۆرێک لەو نەخۆشیانەی لەم دواییانەدا دەرکەوتن و زیانی گەورەیان بە کەرتی تایبەت گەیاند لە عێراق، لە ڕوبەڕوبوونەوەیاندا ئەرکی گەورە کەوتە سەر شانی پزیشکانی ڤێتێرنەری، کە بەردەوام لە کاری مەیدانیدا بوون چ لەڕێی پشکنینی ئاژەڵانی توشبووەوە یاخود سەرپەرشتیکردنیان لەڕووی تیمارکردن و چارەسەرکردنیان و سەرپەرشتیکردنی هەڵمەتە بەردەوامەکانی پێدانی ڤاکسین، بەمەبەستی پاراستنی سامانی ئاژەڵ لە وڵات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا عێراق بودجەی ساڵی 2022ی پەسەند نەکردووە و هۆکارە سەرەکییەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵنەبژاردنی سەرۆککۆمار و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەیە.