یاریزانانی ئەرسیناڵ دەبێتە شەڕیان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لەم كاتەدا یاری نێوان هەردوو یانەكانی فۆڵهام و ئەرسیناڵ دوو یانەی شاری لەندەن بەڕێوە دەچێت لە دەستپێكی وەرزی نوێی خولی پریمەرلیگدا و یارییەكە لە گێمی دووەمی دایە و تۆپچییەكان كە میوانی یانەكەی هاوشاریانن بە سێ‌ گۆڵ لە پێشەوەن بەرامبەر بە سفر بۆ فۆڵهامی خاوەن یاریگا.

كەناڵی BT Sport بڵاوی كردەوە: پێش بەڕێوەچوونی یارییەكە لە كاتی خۆ گەرم كردنی یاریزانەكاندا دووان لە یاریزانانی ئەرسیناڵ دەبێتە دەنگە دەنگیان و دواتر دەبێتە شەڕی دەستەو یەخە، بەڵام هاوڕێكانیان دەكەونە نێوانیانەوە و كۆتایی بە دۆخەكە دەنێنن.

ئیدوارد نیكیتا

كەناڵەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە شەڕەكە لە نێوان هەردوو یاریزانان دانی سیبایۆس و ئیدوارد نیكیتا بووە كاتێك لە سەر تۆپ بە توندی بەریەك كەوتوون دواتر جارێكی تریش داویانەتەوە بە یەكدا ئیدی بۆتە شەڕیان و یاریزانەكانی هاوڕێیان لە یەكیان كردوونەتەوە ئەمەش وای لە ئارتێتای ڕاهێنەر كردووە هەردووكیان سزا بدات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا