پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بکوژانی نەقیب محەمەد دەستگیرکران.
قوباد تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند، “یامور گیان… کە لهدایكبوویت، بهڵێنم پێدای ئهو كاته سهردانت بکەم كه ھەواڵی دهستگیركردنی بكوژهكانی باوكت به خۆت و یارانی خوشكت بگهیهنم، وا دەستگیركران”.
وتیشی، “ئێوە دوو كیژۆڵهكهی شههید نهقیب محهممهدن، سەربەرزن كە پیاوێکی مەردی وەھا باوکی ئێوە بوو”.
شەوی چواری مانگی کانوونی یەکەمی 2021 دوای ئەوەی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە توندوتیژی بەرانبەركرا، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی لە سلێمانی چوون بەهانایەوە، بەڵام لە ساتی گەشتنی تیمەکەدا لەلایەن چەند كەسێكەوە بە چەك هێرشیانكرایەسەر و بەهۆی ئەو روداوەشەوە نەقیبێك بەناوی محەمەد لەتیف گیانی لە دەستدا و سێ پۆلیسی دیكەش برینداربوون.
لەماوەی ڕابردوودا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “دەمەوێت داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی بکەم کە زیاتر لە 90 رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەستگیربکرێن، بەڵام هەر چۆن لە سەرەتاوە دڵنیایم دا، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە کە هێزە ئەمنییەکان کاری خۆیان دەکەن و خۆشم لەنزیکەوە چاودێریی بەدواداچوونەکان دەکەم هەتا ئەو رۆژەی مژدە و هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد دەبەم و لەدەرگای ماڵی یامور و یاران دەدەم”.