پۆڵەتیک پرێس
هەندێک لە ماڵپەڕەکانی بواری ئینتەرنێت و تەکنەلۆجیا باس لەوەدەکەن پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ نوێترین و بەهێزترین چارەسەرکەرەکانی کوالکۆم لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیدا بەکاردەهێنرێن.
بەپێی زانیارییەکان کوالکۆم چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن وەک نوێترین و بەهێزترین چارەسەرکەر لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیدا بەکاردەهێنێت، یەکەم ئامێریش کە تێیدا بەکاردەهێنرێت مۆبایلی وەن پڵەس10 ئاڵترایە.
بەڕای شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا چارەسەرکەرە نوێیەکە توانایەکی زۆر خێرای لە پەیوەندیکردن بە تۆڕەکانەوە هەیە بەتایبەتی تۆڕی فایف جی، هەروەها توانا و تایبەتمەندیەکی زۆر بە کامێرای ئامێرەکان دەبەخشێت لەڕووی وێنەگرتن و بەرزی دیقە لەکاتی ڤیدیۆ تۆمارکردندا.