پۆڵەتی پرێس
پیاوێکی بەڕیتانی سەرکەوتوبوو لە دروستکردنی بچووکترین ئۆتۆمبێل لەجیهاندا شوێنی یەک کەس دەبێتەوە و هیچ شوێنێکیشی بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل نییە.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە 134 سانتیمەترە، پانییەکەی 98 سانتیمەترە و بەرزییەکی 100 سانتیمەترە، تانکی بەنزینەکەی پێنج لیتریە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ئەلێکس ئۆرچینی تەمەن31 ساڵ وتی زۆر کەس گاڵتەیان بە ئۆتۆمبێلەکەی کرد، بەڵام شانازیان پێوەکرد کە پسوڵەی سووتەمەنیەکەی حەوت پاوەن بوو.
باسی لەوەشکرد هەرچەندە زۆرترین خێرای ئۆتۆمبێلەکە تەنها 23 ملیە لە کاتژمێرێکدا خاوەنەکەی تەواوی دەوروبەری بەڕیتانیای بە ئۆتۆمبێلەکە گەڕاوە، ئەوەشی خستەڕوو لەتەمەنی مناڵیەوە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئۆتۆمبێل هەبووە و زۆربەیانی هەبووە، بەڵام هیچیانی وەک ئەم ئۆتۆمبێلە بچووکەی خۆشنەویستووە.