تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ بەهێزێکی زۆرەوە گەڕایەوە بۆئەوەی لەڕێگەی مۆبایلە نوێیەکەیەوە ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ و هواوی بکات.

مۆبایلی ئۆپۆ کەی10 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(164.4/75.7/8.4) ملیمە، کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن680 فۆڕ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەشی نزیکەی 180 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا