پیاوێک دوای 24 کاتژمێر لەمردنی گەڕایەوە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

ویلایەتی تامیل نادۆی هیندی بەم دواییانە ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەی بەخۆیەوە بینی، کاتێک پیاوێک 24 کاتژمێر دوای بەخاکسپاردنی گەڕایەوە ماڵەوە.

مۆرسی تەمەن 55 ساڵ دوای 24 کاتژمێر لەدوای بەخاکسپاردنی بەگەڕانەوەی بۆ ماڵەوە خێزانەکەی تووشی شۆک کرد، مۆرسی بەمەبەستی کۆکردنەوەی قامیشی شەکر چوو بۆ شارێکی دەوروبەریان، دوای ماوەیەک لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوەوە پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کرا و پێیان وتن لە وێستگەیەکی پاس بە مردووی دۆزراوەتەوە، بەپێی قسەی پۆلیس ڕاستەوخۆ کوڕەکەی چووە شوێنی ڕووداوەکە و پشتڕاستی کردەووە کە لاشەکە باوکیەتی.

دوای ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان پۆلیس لاشەکەی ڕادەستی خێزانەکەی کرد و بەخاکیانسپارد، دوای 24 کاتژمێر خێزانەکەی تووشی شۆک بوون کە مۆرسی گەڕایەوە ماڵەوە، بەپێی ماڵپەڕی “تایمز ئۆف ئیندیا” کوڕەکەی وتویەتی:”بڕوامان بە چاوی خۆمان نەکرد کاتێک گەڕایەوە بۆماڵەوە”.
بەوتەی پۆلیس لەبنەڕەتدا هەڵەیەک لە ناسینەوەی ناسنامەی پیاوە مردووەکە ڕوویداوە، لەبەر ئەو هۆکارەش لاشەی پیاوە مردوووەکیان دەرهێنایەوە بەمەستی توێکاریکردن بۆی و زانینی ناوی ڕاستەقینەی و هۆکاری مردنەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا