دەوڵەتی یاسا باس لەو پارانە دەکات کە پارتی لە بانکەکانی دەرەوە دایناوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد سەهیود، سەرکردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “کەس نازانێت داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کوێ دەڕوات، بۆیە باسکردن لەو پارانەی پارتی لە بانکەکانی لوبنان دایناون، بڕێکی کەمە بەراورد بەو پارانەی لە بانکی وڵاتانی دیکەی جیهان دایناون”.

محەمەد سەهیود لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو نەوتەی هەرێم بەبێ ئاگاداری حکومەتی ناوەند هەناردەی دەرەوەی دەکات، داهاتەکەی ناگەڕێتەوە بۆناو بودجەی هەرێمی کوردستان”.

دەشڵێت، “ئەمە وایکردووە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پەرلەمانتارانی پارتەکانی دیکەی پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بەو کارە”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “عێراق پێویستی بەحکومەتێکی نیشتیمانیی ڕاستەقینە هەیە بۆئەوەی بەدواداچوون بۆ پارەی بەرپرسانی عێراقیی لەدەرەوە بکات ‌و ئاشکرایان بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا