لالیگا ئەمڕۆ دەست پێ‌ دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هاوكات لەگەڵ دەست پێ كردنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا بڕیارە ئەمڕۆ خولی لالیگای وڵاتی ئیسپانیاش یارییەكانی دەست پێ‌ بكاتەوە كە تیایدا زۆر شت گۆڕانكاری بە سەردا هاتووە لە چاوەی ئەوەی كە وەرزی ڕابردوو بینیمان.

ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی مێژووی لالیگا بە 34 نازناوی هەڵگری نازناوی وەرزی ڕابردوو دەبو سبەی یەك شەممە لە دێربییەكی شاری مەدرید دا میوانداری خیتافی هاوشاری بكات لە سەر یاریگای ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆ بەڵام یاری ئەو دوو یانەیە دواخرا بە هەمان شێوە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئێڵچیش دواخرا بۆ كاتێكی تر.

ئەمڕۆش سێ‌ یاری دەست پێك دەبینین كە تیایدا یەكەم یاری وەرزی نوێ‌ ئەیبار و سێڵتاگیڤۆ دەست پێ‌ دەكەن دواتر گرانادا میوانداری بلباو دەكات پاشان دوا یاری شەویش لە نێوان قادیش و ئۆساسۆنا دەبێت.

ئەمەش لیستی تەواوی یارییەكانی هەفتەی دەست پێكە:

ئەمڕۆ شەممە
ئەیبار X سێڵتا                 سەعات 5 ی عەسر
گرانادا X بلباو                 سەعات 7.30 ئێوارە
قادیش X ئۆساسۆنا       سەعات 10 ی شەو

سبەی یەك شەممە
بەرشەلۆنە X ئیڵچی         دواخراوە
ڕیاڵ مەدرید X خیتافی       دواخراوە
ئالاڤێز X بیتیس                  سەعات 3 ی پاش نیوەڕۆ
بەلەد وەلید X سۆسیداد    سەعات 5 ی عەسر
ڤیاڕیاڵ X هۆیسكا              سەعات 7.30 ئێوارە
ڤالەنسیا X لیڤانتی            سەعات 10 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا