پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، ئێستا دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم زۆر باشە و حکومەت قەیرانی دارایی نەماوە، بەڵام دۆخی دارایی بۆ خەڵک خراپە.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، ”ئێستا دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم زۆر باشە و حکومەت قەیرانی دارایی نەماوە، بەڵام دۆخی دارایی بۆ خەڵک خراپە ”.
وتیشی، سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێمی كوردستان بریتین له چوار سه‌رچاوه‌ی داهات گرنگترین و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات له هه‌رێمی كوردستاندا بریتیه له فرۆشتنی نه‌وت، سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند كه ئێستا ڕۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به تایبه‌تی له‌م دوایانه‌دا نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبۆته‌وه واته گرنگترین سه‌رچاوه كه بریتیه له 85% ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وته، وه نرخی نه‌وتیش به‌وشێوه‌یه به‌رزبوویه‌وه ده‌كرێت بڵێین، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی دارایی زۆرباشدایه به‌ڵام من بۆ ژیانی خه‌ڵك ناڵێم به‌ڵكو بۆ باری دارایی حكومه‌ت ده‌ڵێم.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا هیچ بیانویه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی كه مووچه دوابكه‌وێت به‌داخه‌وه بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش خراپه به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانیین ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌خۆرن له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
سەبارەت دەستلەکارکێشانەوەی بە وەزیری دارایی زیاد جەبار جەختی لەوە کردووە وه‌زیری دارایی جارێكی تر ناچێته‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته و ئیشوكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته ناكات و به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشکەش كردووه و بڕیاریداوه جارێكی تر نه‌چێته‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته، هەرچەندە داواکارییەکەی تائێستا وەڵامنەدراوەتەوە، بۆیە ماوەیەکه له‌ماڵه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێده‌كات”.