هەرێم شاندێكی باڵا رەوانەی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەكی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدڕاڵیی بۆ برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری نەوت و وزە.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو لیژنەیەكی باڵا سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بواری نەوت و وزە.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ كرا دەربارەی (پڕۆژە یاسای پشتیوانیی فریاگوزاری بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان) كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە بۆ تەشریعكردنی.

ئەوەشهاتووە، ئەنجومەنی وەزیران جەختی كردەوە لە داكۆكیكردن لە ماف وشایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەك شایستەی دەستووری خۆی.

باس لەوەشكراوە، داواش لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا كە لە چوارچێوەی دەستوور و بەرژەوەندیی باڵای هەرێمی كوردستان و جێگیركردنی ماف وشایستەكانی هەرێم، مامەڵە لەگەڵ ئەو پڕۆژە یاسایە بكەن، لە هەمانكاتدا ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و پلاندانانی ڕاسپارد كە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ وەزارەتە فیدڕاڵییە هاوتاكانیان بەشداربن لە گەڵاڵەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2022.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەكی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدڕاڵیی بۆ برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری نەوت و وزە لەسەر بنەمای دەستوور وبە ڕەچاوكردن و پاراستنی دەسەڵاتە دەستووریەكانی هەرێم لەم بوارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا