ڕاوێژکاری دارایی کازمی: عێراق بە لوبنان بەراورد ناکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە عێراق لەڕووی سیاسی و داراییەوە بە لوبنان بەراورد بکرێت و وتی، “ئەمە بەراوردکردنێکی بەتاڵە”.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕایگەیاند، “ئەوەی دەوترێت لەبارەی بەراوردکردنی عێراقەوە بە لوبنان بابەتێکی ساختە و نادروستە و بەشێکە لەو پشێوییە سیاسییەی لە ئێستادا لە عێراق هەیە”.

وتیشی، “دۆخی سیاسی و دارایی لوبنان ناکرێت بە عێراق بەراورد بکرێت و ئابووری عێراق بەهێزە و بانکی ناوەندیی یەدەگی باشی هەیە و لە دۆخێکی زۆر باشدایە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە سەعادە شامی، جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان مایەپوچبوونی لوبنان و بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەشێک لە چاودێرانیش دوابەدوای ئەوە باسیان لەوەکرد، “عێراقیش هەمان سیناریۆی لوبنانی بەسەردێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا