پۆڵەتیک پرێس
لەمانگی ڕەمەزان و کاتی ڕۆژووشکاندا لەسەر خوانی هەموو خێزانێک چەندین جۆری جیاواز شیرینی دادەنرێت و دەخورێت، بێئەوەی بزانن زیانی تەندروستی زۆری هەیە.
ڕۆژووەوانان لەوماوەیەی بەڕۆژوون خواستی خواردنی شیرینی لەلایەن زیاددەبێت و لەگەڵ ڕۆژووشکاندندا ڕاستەوخۆ ڕێژەیەکی زۆر شیرینی دەخۆن، ئەمەش زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، چونکە شیرینیەکان وادەکەن ڕێژەی شەکری خوێن بەرزبێتەوە ئەوەش دەبێتە هۆی توشبوون بە بێهێزی و گێژبوون، بۆیە باشترە بەلای کەمەوە دوو کاتژمێر دوای ڕۆژووشکاندن شیرینی بەڕێژەیەکی کەم بخورێت.
بەشێکی زۆری کەسەکان خواستی ئەوەیان هەیە لەمانگی رەمەزاندا تەندروستیان باشتر بێت و کێشیان دابەزێنن، بەڵام ڕاستەوخۆ خواردنی شیرینی لەگەڵ بەربانگدا هۆکارێکە بۆ تێکچوونی باری تەندروستی و زیادبوونی کێش.