ژنێک بەهۆکارێکی سەیر ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

رامیسا گالگی تورکی خاوەنی نازناوی باڵابەرزترین ژن لەجیهاندا، سێ ژمارەی پێوانەی نوێ لە کتێبی “گینس”دا تۆماردەکات.

بەپێی ماڵپەڕی “تی ئاڕ تی خەبەر” گالگی سێ ژمارەی پێوانەی نوێی وەک “خاوەنی گەورەترین دەست، درێژترین پشت، درێژترین پەنجە لەجیهاندا تۆمارکرد”، درێژی باڵای رامیسا دوو مەتر و 15 سانتیمەترە لەساڵی 2021دا وەک “درێژترین ژن لەجیهاندا” ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

باڵابەرزترین ژن لەجیهاندا باسی لەوەکرد دەستی ڕاستی 24.93 سانتیمەترە، درێژی پەنجەی ناوەڕاستی 11.2 سانتیمەترە، پشتیشی درێژییەکەی 59.9 سانتیمەترە، بەم ژمارانەش توانی سێ ژمارەی نوێ لە گینسدا تۆماربکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک