“دروستکردنی بەنداو بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئه‌نجامنادرێت”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم دەڵێت، “دروستکردنی بەنداو بەبێ ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئه‌نجامنادرێت، چونكه‌ ئەو بەنداوانە بەپێی پلانی ستراتیژیی ئاوی عێراق دروستدەکرێن”.

ڕۆژی دووشەممە ڕۆژنامەی سەباح لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ ئاگاداری حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای “پاوەر چاینا” واژۆ کردووە بەمەبەستی دروستکردنی چوار بەنداوی نوێ”.

لەوبارەیەوە ڕەحمان خانی جەختی لەوەکردەوە، “ئەو ھەواڵە بەمەبەست وروژێندراوە، ئه‌گه‌رنا بەپێی پلانی ستراتیژیی ئاوی عێراق، کە تاساڵی 2035 دانراوە، لەکۆی 90 بەنداو، 60یان لەھەرێم دروستدەکرێن‌ و ھیچ بەنداوێکیش بەبێ ڕاوێژ و ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروستناکرێت‌ و ئه‌نجامنادرێت، بەپێچەوانەوە لیژنەی ھاوبەشمان لەگەڵ بەغدا ھەیە بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا