ئەڵمانیا: هاوردەی غازی ڕوسی ڕاناگرین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا هاوردەی غازی ڕوسی ڕاناگرێت و سزا بەسەر کەرتی وزەی ڕوسیادا ناسەپێنێت.

ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەکردەوە، “گەر قەدەغەی گشتگیر ببوایەتەهۆی ڕاگیرانی ئەم جەنگە، بەدڵنیایی ڕاماندەگەیاند”.

وتیشی، “بڕیارێکی لەم شێوەیە ناکۆکییەکان زیاتر دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ هاوبەشانیان لەناو یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ دەکەن لەبارەی ئەوەی، چیتر پشتبەستن بە غازی ڕوسی کەمبکەنەوە”.

ڕۆژی دووشەممە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا داوایان کرد بەخێرایی سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا بسەپێنرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا