هۆکاری وەرگرتنی 90 جار ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن پیاوێکەوە بزانە

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەڵمانی نزیکەی 90 جار ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێناوە، بەمەستی ئەوەی کارتی ڤاکسینەکەی بفرۆشێتەوە بەو کەسانەی نایانەوێ ڤاکسینەکە بەکاربهێنن.

پیاوەکە تەمەنی 60 ساڵە لەشاری ماگدبۆرگی ویلایەتی ساکسۆنی دەژی ماوەی چەند مانگێکە لە سەتاسەری هەرێمەکە ڤاکسیی وەرگرتووە، بەمەستی فرۆشتنەوەی کارتەکە بەو کەسانەی نایانەوێ ڤاکسینەکە وەربگرن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەڵمانیا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین ڕێسای دانا یەکێک لەوانە ئەوبوو ئەو کەسانەی کارتی ڤاکسینیان نەبێت ناتوانن بچنە شوێنە گشتیەکانی وەک چێشتخانە، شانۆ و مەلەوانگەکان، هەروەها ناتوانن گەشت بکەن.

دوای دەرکەوتنی پیاوەکە لە سەنتەرێکی کوتان لەشاری ئیلنبێرگی ساکسۆنی بۆ دووەم ڕۆژی یەک لەدوای یەک و وەرگرتنی ڤاکسین پۆلیس گومانی لێکرد و دەستگیرکرا، هێشتا ڕوون نییە کە ئەو ژمارە زۆرەی ڤاکسینەکان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی پیاوەکە چی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا