تەرمی سێیەم گەنجی ماوەت دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی سێیەم گەنجی ماوەت کە لەماوەی ڕابردوودا لە چەمی خەمەڵوکە نقومبوو بە ناوی کۆسار نەوزاد دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت، “ھەر ئێستا لە لایەن تیمی مەلەوانی تەق تەقەوە، تەرمی کۆسار نەوزاد لە نزیک گۆمی بەردەباز دۆزراوەتەوە، ھەر لە نزیک ئەو گۆمەی کە تەرمی ھەڵکەوت نوری و دەروون ڕەوفی لێدۆزرایەوە”.

دەشڵێت، “بڕیارە پاش کەمێکی تر تەرمەکەی بە کۆپتەر بگوازرێتەوە بۆ سەرئەشکەوتان و دواتر بۆ قەزای ماوەت و دواتر بۆ پزیشکی داردوەری لە سلێمانی و دواتر لە زێدی خۆی لە گوندی بەرسماق ئەسپەردە دەکرێت”.

ئێوارەی نەورۆزی ئەمساڵ سێ گەنج لە كاتی گەشت كردنیان بۆ قەزای ماوەت كەوتنە ناو چەمی خەمەڵۆكە لە سنوری ئەو ناوچەیە.

ئەو سێ گەنجە كەخەڵكی ناوچەی شارباژێر و هەولێر بوون خزمی یەكتربون و بەمەبەستی گەشت كردن رویان لەو ناوچەیە كردبوو پاش ئەوەی یەكێكیان كەوتوەتە ناو ئاوەكەوە دوانەكەی تر بەمەبەستی رزگاركردنی چونەتە ناو ئاوەكەوە و هەرسێكیان خنكاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا