پۆڵەتیک پرێس
وایڵدن ئۆمیسی ئەمریکی درێژیەکەی 72 سانتیمەترە بەهۆی ئەوەشەوە نازناوی بچووکترین ژنی لەجیهاندا لێنرا و ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی.
وایڵدن تەمەنی 19 ساڵە، لەکاتی لەدایکبونیدا تووشی کەمکوڕی شانەیی بوو ئەوەش هۆکاربوو بۆئەوەی تووشی جۆرێکی دەگمەنی کورتە باڵایی بێت، پزیشکەکان پێشبینیان دەکرد چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی بمرێت، چونکە کێشەی تەندروستی زۆری بۆ دروستبوبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوە توانی ڕزگاری بێت و لەژیاندا بمێنێتەوە.
وایڵدن دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە یەکەم ژنی ئەمریکیە لە هایتی ژمارەی پێوانەی لە کتێبی گینسدا تۆماردەکات، باسی لەوەشکرد لەژیانیدا بەقورسی زۆردا تێپەڕیوە، بەڵام هەرگیز بێهیوا نەبووە، وایڵدن بەهۆی چەمانەوەی قاچەکانی لەکاتی ڕۆشتندا کێشەی زۆری بۆ دروست دەبێت بۆیە کورسی کارەبایی بەکاردەهێنێت، دایکیشی لەکاتی هەڵگرتنی کەلوپەلەکان لە شوێنە بەرزەکاندا یارمەتی دەدات.