نەتەوەیەکگرتووەکان: تا ئێستا 3455 حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە ئۆکرانیا تۆمارکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی نوێترین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، تا ئێستا زیاتر لە 1400 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2000 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە بەیاننامەیەکدا نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، “لە 24ی شوباتی 2022 تا 2ی نیسانی 2022، نوسینگەی کۆمسیاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ 1417 حاڵەتی گیانلەدەستدانی لە ئۆکرانیا تۆمارکردووە”.

بەگوێرەی ئامارەکان، “هەر لەو ماوەیەدا 2038 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە بریندار بوون”.

ئەوەش هاتووە، “لەنێوان ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، 201 ژن و 22 کچ و 40 منداڵ هەبووە و 59 هاوڵاتیش ڕەگەزیان دیارینەکراوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا