ئەو پەرلەمانتارانەی بەشداری دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریان نەکرد سزا دەدرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “لەدوای ئەوەی چەند دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجامدراو و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادەی نەبوون ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان وەک سزایەک بۆ ئەو ئەندامانە بێبەشی کردوون لە ئەندامبوونیان لە لیژنەکان”.

موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد، “ناوی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بەشداری دانیشتنەکانیان نەکردووە نەخراوەتە لیستی لیژنەکانەوە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە”.

وتیشی، “پێشتر ناوی هەموو ئەو ئەندامانەی دیاریدەکران بۆ لیژنەکانی پەرلەمان بە یەک لیست پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرا و دەنگی لەسەر دەدرا تەنانەت ئەگەر ئەندامەکە خۆشی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوایە دادەندرا، بەڵام لەم خولەدا وەک بیدعەیەک کە ئێمە بەسزای تێدەگەین گۆڕانکاری لە دانانی لیژنەکان کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمەش وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو لەدوای ئەوەی بەشداری دوو دانیشتنی ڕابردووی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارمان نەکرد بەر ئەو سزایە کەوتووین و ناوی ئەندامانمان نەخراوەتە لیژنەکانی پەرلەمانەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا