سەگێک بەشێوەیەکی نامۆ یاری تێنس دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ڕۆژنامەی “میترۆ”ی بەڕیتانی ئێمیلی ئاندرسۆنی تەمەن 31 ساڵ بۆی دەرکەوت سەگەکەی “لیۆ” کە تەمەنی دوو ساڵە مەیلێکی زۆری بۆ یاری تێنس هەیە، دەتوانێت ڕاکێتی یاریکردنەکە بە ددانەکانی بگرێت و بەوشێوەیە تۆپەکە بگەڕێنێتەوە.

الكلب

ئێمیلی ئاندرسۆن لە ئینگلتەرا دەژی و خاوەنی “لیۆ”یە کاتێک بەهرەی سەگەکەی بۆ دەرکەوت کە ڕاکێتێکی کڕی بۆئەوەی ڕاهێنان بە سەگەکەی بکات، ئێمیلی باسی لەوەشکرد کاتێک بۆ یەکەمجار تۆپەکەی بۆ سەگەکە هەڵدا وەک ئەوا وابوو سەگەکە خۆی بزانێت ئەبێت لەوکاتەدا چیبکات، جەختی لەوەشکردەوە سەگەکەی چەندین بەهرەی دیکەی وەک وێنەکێشان و یاریکردنی تێنسی سەر مێز هەیە، لەئێستاشدا ڕۆژانە چەندجارێک یاری تێنس دەکات.

الكلب وهو يلعب تنس

الكلب مع مالكته

ئێمیلی وتی:”چەند نامەیەکم پێگەیشتووە پرسیار لە چۆنێتی ڕاهێنان پێکردنی سەگەکەم دەکەن، بەڵام لەڕاستیدا من ئەوەم نەکردووە تەنها ڕاکێتێکم بۆ کڕی و پێمدا خۆی زۆر بەخێرای فێربوو، لەئێستادا ڕۆژانە سێ جار بۆماوەی 10خولەک ڕاهێنان دەکەین”.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک