پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە موەلیدە ئەهلییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا تا سەعات 4:30ی بەیانی کاربکەن و لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلىیان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرد، هاوکات پلانی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانیان لە مانگی ڕەمەزاندا ئاشکراکرد.
بەگوێرەی بڕیارەکان نرخی ئەمپێرێک لە مانگی ڕابردوودا له‌نێوان 14 هه‌زار دینار بۆ 15.500 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كانیش له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده جیاواز ده‌بێت.
لەبارەی کارکردنی موه‌لیده‌ش بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت، به‌یانیان له سه‌عات (7)ی به‌یانى تا سه‌عات (8:00)ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، دواى نیوەڕوانیش لە کاتژمێر 3:00ى دواى نیوه‌ڕۆ تا 4:30ی بەرەبەیانى کاردەکەن و لە ماوەیەدا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.