چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان شاندێکی پێکهێنا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی شاندێکی بەسەرۆکایەتی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێکهێنا و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەست بە گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەرەکان بکات لەبارەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت.

ئەم بڕیارەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر دێت، کە لە پێنجشەممەی ڕابردوودا بڵاویکردەوە و تیایدا بڕیاریدا بۆماوەیەک لە هاوپەیمانی سێقۆڵی بکشێتەوە و دەرفەت بداتە لایەن و هێزە سیاسییەکان بەبێ کوتلەی سەدر ڕێکبکەون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە بەغدا بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “شاندەکە بە سەرۆکایەتی نوری مالکی پێکهێنراوە و ڕۆژانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە”.

بڕیارە ئەم شاندە سەردانی هەموو هێز و لایەنەکان بکات جگە لە ڕەوتی سەدر، ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانانە کۆکردنەوەی کۆدەنگی و گەیشتنە بە ڕێککەوتنێک لەبارەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی نیشتمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا