پۆڵەتیک پرێس
ئەو کەسانەی لەمانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن خواستێکی زۆریان بۆ خواردنەوە فێنکەکان هەیە، چونکە بۆماوەیەکی درێژ شلەمەنیەکان ناخۆنەوە جەستە وشک دەبێتەوە و هەروەها تینوویەتیش زیاددەبێت.
خواردنەوە سروشتیەکان جگە لەوەی تامێکی خۆشیان هەیە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوو بوون و بۆماوەیەکی زۆر هیچ خواردن و خواردنەوەیەکیان نەخواردووە.
لە ڕەمەزاندا ئەم شەربەتانە بخۆرەوە:
-شەربەتی کەرکەدی
بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان لەمانگی ڕەمەزاندا دادەنرێت، چونکە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری لەشدا هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی گەدە و هەرس دەکات، هەروەها یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-شەربەتی تەمەرهیندی
بە بەناوبانگترین شەربەت لەمانگی ڕەمەزاندا ناسراوە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ، دەم و پوک دەدات و لە هەوکردنەکان دەیپارێزێت، هەروەها چارەسەری قەبزی دەکات کە بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن بەدەستیەوە دەناڵێنن.
-شەربەتی قەیسی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزای ئاسن بەرگری لەش بەهێزدەکات، سووڕی خوێن چالاک دەکات و ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی تینوێتیدا هەیە لەماوەی بەڕۆژووبووندا.